1
یۆحەنا 25:11-26
كوردی سۆرانی ستاندهرد
عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە. هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟»
Kokisana
Luka یۆحەنا 11:25-26
2
یۆحەنا 40:11
عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟»
Luka یۆحەنا 11:40
3
یۆحەنا 35:11
جا عیسا گریا.
Luka یۆحەنا 11:35
4
یۆحەنا 4:11
کاتێک عیسا ئەمەی بیست فەرمووی: «ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت.»
Luka یۆحەنا 11:4
5
یۆحەنا 43:11-44
کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.»
Luka یۆحەنا 11:43-44
6
یۆحەنا 38:11
دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو.
Luka یۆحەنا 11:38
7
یۆحەنا 11:11
ئەمانەی فەرموو، پاشان پێی فەرموون: «لەعازری دۆستمان نوستووە، بەڵام دەڕۆم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە.»
Luka یۆحەنا 11:11
Ndako
Biblia
Bibongiseli
Bavideo