1
مەتا 46:27
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟ ﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت.
సరిపోల్చండి
مەتا 27:46 ని అన్వేషించండి
2
مەتا 51:27-52
لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە.
مەتا 27:51-52 ని అన్వేషించండి
3
مەتا 50:27
عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد.
مەتا 27:50 ని అన్వేషించండి
4
مەتا 54:27
کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!»
مەتا 27:54 ని అన్వేషించండి
5
مەتا 45:27
لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا.
مەتا 27:45 ని అన్వేషించండి
6
مەتا 22:27-23
پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!» ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!»
مەتا 27:22-23 ని అన్వేషించండి