1
مەتا 16:10
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
«من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن.
موازنہ
تلاش مەتا 10:16
2
مەتا 39:10
ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت.
تلاش مەتا 10:39
3
مەتا 28:10
لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت.
تلاش مەتا 10:28
4
مەتا 38:10
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە.
تلاش مەتا 10:38
5
مەتا 32:10-33
«بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم.
تلاش مەتا 10:32-33
6
مەتا 8:10
نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.
تلاش مەتا 10:8
7
مەتا 31:10
کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.
تلاش مەتا 10:31
8
مەتا 34:10
«وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر!
تلاش مەتا 10:34