په‌سنییه‌كان 28
28
په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار من بۆ تۆ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی تاشه‌به‌رده‌كه‌م، گوێی خۆتم لێ كه‌ڕ مه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر خۆتم لێ بێده‌نگ بكه‌یت، وه‌ک ئه‌وانه‌م لێ دێت كه شۆڕ ده‌بنه‌وه نێو گۆڕ.
2 گوێ له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره، كاتێ كه هاوارت بۆ ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌پارسای تۆ.
3 له‌گه‌ڵ به‌دكاره‌كان ڕاممه‌كێشه، ئه‌وانه‌ی ئیشی خراپه ده‌كه‌ن، به ئاشتی قسه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵیان پڕ له به‌دكاریه.
4 به‌گوێره‌ی كرده‌وه خراپه‌كانیان سزایان بده، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه سه‌ر خۆیان.
5 چونكه گوێ ناده‌ن به كاره‌كانی په‌روه‌ردگار و به كرده‌وه‌كانی ده‌ستی، ده‌یانڕوخێنێت و جارێكی دیكه دروستیان ناكاته‌وه.
6 پیرۆز بێت په‌روه‌ردگار، چونكه گوێی له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بوو.
7 په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی و قه‌ڵغانی منه، دڵم متمانه‌ی به‌و كرد و سه‌ركه‌وتوو بووم. دڵم شاد ده‌بێت و به گۆرانی خۆم سوپاسی ده‌كه‌م.
8 په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزیی گه‌له‌كه‌یه‌تی، قه‌ڵای ڕزگاریی مه‌سیحه‌كه‌یه‌تی.
9 گه‌له‌كه‌ت ڕزگار بكه، میراته‌كه‌ت داڕشت بكه، ببه به شوانیان و تاهه‌تایه هه‌ڵیان بگره.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 28: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧