په‌سنییه‌كان 29
29
په‌سنیه‌كی داوید “له جه‌ژنی كه‌پره‌شینه”.
1 ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خودا پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن، شكۆمه‌ندی و هێز پێشكه‌ش به په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
2 شكۆمه‌ندی ناوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌روه‌ردگار بكه‌ن. له شكۆی پارساییدا كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن.
3 ده‌نگی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌كانه. خوداوه‌ندی شكۆمه‌ندی تریشقه ده‌دات. په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كاندایه.
4 ده‌نگی په‌روه‌ردگار به هێزه. ده‌نگی په‌روه‌ردگار به شكۆیه.
5 ده‌نگی په‌روه‌ردگار دره‌ختی ئورز ده‌شكێنێت، په‌روه‌ردگار ئورزه‌كانی لوبنان ده‌شكێنێت،
6 وا ده‌كات لوبنان وه‌ک گوێره‌كه ڕا بكات و سه‌ریۆنیش وه‌ک جوانه‌گای كێوی.
7 ده‌نگی په‌روه‌ردگار چه‌خماخه ده‌دات به گڕی ئاگره‌وه.
8 ده‌نگی په‌روه‌ردگار بیابان ده‌له‌رزێنێت، په‌روه‌ردگار بیابانی قادێش ده‌له‌رزێنێت.
9 ده‌نگی په‌روه‌ردگار دار به‌ڕو لوول ده‌كات و دارستانه‌كان ڕووت ده‌كاته‌وه. له‌نێو په‌رستگاكه‌یدا هه‌مووان ده‌ڵێن: “شكۆمه‌ندی”.
10 په‌روه‌ردگار به ته‌ختی پاشاییه‌وه، له‌سه‌ر لافاو داده‌نیشێت، په‌روه‌ردگار وه‌ک پاشا تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌خت داده‌نیشێت.
11 په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به ئاشتیه‌وه گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 29: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧