په‌سنییه‌كان 30
30
په‌سنیه‌كی داویده. گۆرانییه‌كه بۆ ته‌رخانكردنی په‌رستگا.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به مه‌زنت ده‌زانم، چونكه هه‌ڵت كێشام و نه‌تهێشت دوژمنه‌كانم شانازیم به‌سه‌ردا بكه‌ن.
2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، هانام بۆ تۆ برد تۆش چاكت كردمه‌وه.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ گیانی منت له‌نێو دۆڵی بێ‌بن هێنایه ده‌ره‌وه. زیندووت كردمه‌وه تا شۆڕنه‌بمه‌وه نێو گۆڕ.
4 ئه‌ی خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگار په‌سنیی بۆ بڵێن، سوپاسی یادی پارساییه‌كه‌ی بكه‌ن.
5 چونكه تووڕه بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به درێژایی ژیانه. ڕه‌نگه گریان بۆ شه‌وێ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت.
6 له‌كاتی دڵنیاییم دا وتم: “تاهه‌تایه ناله‌قێم”.
7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ڕه‌زامه‌ندی خۆت منت وه‌ک چیایه‌كی سه‌ربه‌رز چه‌سپاند. به‌ڵام كه ڕووی خۆت له من شارده‌وه، په‌رێشان بووم.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوارم بۆ تۆ كرد، من له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه:
9 “مه‌رگی من سوودی چی تێدایه، ئه‌گه‌ر من شۆڕببمه‌وه نێو گۆڕ؟ ئایا گڵ سوپاست ده‌كات؟ ئایا ڕه‌وای تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟
10 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ بگره و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ببه به یارمه‌تیده‌رم”.
11 تۆ شیوه‌نی منت گۆڕی بۆ سه‌ما، گووشت له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ر كردم،
12 بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، تاهه‌تایه هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 30: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧