سه‌باره‌ت به ئێوه هه‌میشه سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه، له‌ودا له هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له هه‌موو قسه و زانینێک، وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له ئێوه‌دا جێگیر بوو، ته‌نانه‌ت له هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن. ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن. خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 4:1-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان