یەکەم کۆرنسۆس 4:1-9
یەکەم کۆرنسۆس 4:1-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به ئێوه هه‌میشه سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه، له‌ودا له هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له هه‌موو قسه و زانینێک، وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له ئێوه‌دا جێگیر بوو، ته‌نانه‌ت له هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن. ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن. خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
یەکەم کۆرنسۆس 4:1-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی ئێوەوە هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم، بۆ ئەو نیعمەتەی خودا کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێتان دراوە. بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە هەموو بوارێکەوە دەوڵەمەند بوون، لە هەموو وتە و زانینێک. خودا بەو شێوەیە شایەتی ئێمە بۆ مەسیح لە ئێوەدا دەچەسپێنێت. بۆیە لە هیچ بەهرەیەک کەموکوڕیتان نییە، لە کاتێکدا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانن. ئەو هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی پەروەردگارماندا بێ گلەیی بن. خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.