ئاوا شه‌یداتان بووین كه حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه بوونه خۆشه‌ویستمان. چونكه برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له یاده، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه نه‌بینه بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن. ئێوه و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار. وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین به شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 8:2-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان