لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 2

2
1 چونكه‌ برایان، خۆتان ده‌زانن سه‌ردانمان بۆ لاتان ناڕه‌وا نه‌بوو، 2 به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له‌ پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له‌ دژایه‌تییه‌كی زۆردا. 3 چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌، 4 به‌ڵكو وه‌ک له‌ خوداوه‌ په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه‌ دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه‌. 5 خودا گه‌واهیده‌ره‌، نه‌ زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه‌ له‌به‌ر چڵێسییه‌، وه‌ک ده‌زانن، 6 نه‌ داوای شكۆمان له‌ خه‌ڵک كردووه‌، نه‌ له‌ ئێوه‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین، 7 به‌ڵام نیان بووین له‌نێوانتاندا، وه‌ک دایه‌نێک منداڵه‌كانی شیر بدات. 8 ئاوا شه‌یداتان بووین كه‌ حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه‌ بوونه‌ خۆشه‌ویستمان. 9 چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن. 10 ئێوه‌ و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به‌ بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار. 11 وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین 12 ‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.
13 له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێ بڕانه‌وه‌ سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه‌ كاتێ وشه‌ی خوداتان له‌ ئێمه‌ وه‌رگرت، نه‌ک وه‌ک وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌ ڕاستی وشه‌ی خودایه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات. 14 ئه‌ی برایان، چونكه‌ ئێوه‌ لاسایی وارگه‌كانی خودا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئیهوود له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌، ئێوه‌ش به‌ ده‌ستی هاوڵاتیانتان ئازار دران، وه‌ک ئه‌وان به‌ ده‌ستی جوو، 15 ئه‌وانه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌رانیان كوشت و ئێمه‌یان چه‌وسانده‌وه‌. خودا ڕازی ناكه‌ن و دژی هه‌موو خه‌ڵكن، 16 ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ پایاندا تووڕه‌یی هاته‌ سه‌ریان. 17 به‌ڵام برایان، ئێمه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لێتان دوور كه‌وتینه‌وه‌ به‌ چاو نه‌ک به‌ دڵ زۆر شه‌یدا و په‌رۆشی بینینتان بووین. 18 بۆیه‌ ویستمان جارێک و دووان بێینه‌ لاتان خۆشم وه‌ک پۆڵۆس به‌ڵام شه‌یتان ڕێی لێگرتین. 19 چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟ 20 ئێوه‌ شكۆ و خۆشیمانن.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 2: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە