یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 3
3
1 بۆیه كاتێ به‌رگه‌مان نه‌گرت، به باشمان زانی به ته‌نها له ئه‌تینۆس بمێنینه‌وه، 2 تیماتیئوسمان نارد كه برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه له ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات، 3 تاكو له‌م ته‌نگانانه‌دا كه‌س نه‌هه‌ژێت. خۆتان ده‌زانن كه بۆ ئه‌مه دیاری كراوین. 4 چونكه كاتێ له‌لاتان بووین، پێشتر پێمان ده‌ووتن كه تووشی ته‌نگانه ده‌بین، وه‌ک ده‌زانن ڕوویدا. 5 بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.
6 ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه. 7 بۆیه برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه دڵنه‌وایی كراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان، 8 چونكه ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن. 9 چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به ئێوه‌مان هه‌یه؟ 10 شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه، تاكو ڕوخسارتان ببینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین. 11 با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته بكه‌ن. 12 په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه، 13 تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧