یەکەم سالۆنیکی 8:2-12
یەکەم سالۆنیکی 8:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاوا شه‌یداتان بووین كه حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه بوونه خۆشه‌ویستمان. چونكه برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له یاده، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه نه‌بینه بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن. ئێوه و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار. وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین به شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.
یەکەم سالۆنیکی 8:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆش‌ویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن. ئێوە و خودا‌ش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە. هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات، هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات.