لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 10:7-13

دووه‌م قۆرنتێ 10:7-13 PNTZS

چونكه‌ خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه‌ و بێ په‌شیمانییه‌، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه‌. كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بۆم نووسیون، له‌ پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێكراو نییه‌، به‌ڵكو تاكو تێكۆشانمان بۆ ئێوه‌ له‌به‌رده‌م خودا بۆتان ده‌ربكه‌وێت، بۆیه‌ دڵنه‌وایی كراین. به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه‌، به‌هۆی دڵخۆشی تتوس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه‌ ڕووحی به‌ هه‌مووتان حه‌سایه‌وه‌.