دووەم کۆرنسۆس 10:7-13
دووەم کۆرنسۆس 10:7-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه و بێ په‌شیمانییه، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه. كه‌واته سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له هه‌موو شتێك‌دا خۆتان سه‌لماند كه بێ‌تاوانن له‌و باسه‌دا. كه‌واته ئه‌گه‌ر بۆم نووسیون، له پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێكراو نییه، به‌ڵكو تاكو تێكۆشانمان بۆ ئێوه له‌به‌رده‌م خودا بۆتان ده‌ربكه‌وێت، بۆیه دڵنه‌وایی كراین. به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه، به‌هۆی دڵخۆشی تتوس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه ڕووحی به هه‌مووتان حه‌سایه‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 10:7-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام ئەو خەمبارییەی لە جیهانەوەیە دەبێتە هۆی مردن. کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێ‌تاوانن لەو باسەدا. کەواتە ئەگەر بۆم نووسیون، لە پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێکراو نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی لەبەردەم خودا ببینن کە ئێوە چەند پەرۆشی ئێمەن، بۆیە دڵنەوایی کراین. بەڵام لەسەر دڵنەواییەکە، بەهۆی دڵخۆشی تیتۆس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونکە گیانی بە هەمووتان حەسایەوە.