كردار 6:1-11
كردار 6:1-11 PNTZS
ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆببوونه‌وه لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟” پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوک به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه. كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون. وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه، كه له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه”.





