لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 1:5-11

كردار 1:5-11 PNTZS

پیاوێک ناوی خه‌نه‌نیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی موڵكێكی فرۆشت. به‌ ئاگاداریی ژنه‌كه‌ی به‌شێک له‌ نرخه‌كه‌ی شارده‌وه‌ و به‌شێكی هێنا و خستییه‌ به‌رپێی په‌یامبه‌ران. په‌تڕۆس وتی: “خه‌نه‌نیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕووحی پارسا بكه‌یت و له‌ نرخی زه‌وییه‌كه‌ به‌شێكی بشاریته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر بمایه‌ بۆ خۆت نه‌ده‌مایه‌وه‌؟ كه‌ فرۆشراش هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆت نه‌بوو؟ ئیتر بۆچی ئه‌م كاره‌ت خسته‌ دڵت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا”. كاتێ خه‌نه‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت. گه‌نجه‌كانیش هه‌ستان و كفنیان كرد، هه‌ڵیانگرت بۆ ده‌ره‌وه‌ و ناشتیان. پاش نزیكه‌ی سێ كاژێر، ژنه‌كه‌ی هاته‌ ژووره‌ و نه‌یده‌زانی چی ڕوویداوه‌. په‌تڕۆس لێی پرسی: “پێم بڵێ: زه‌وییه‌كه‌تان به‌م بڕه‌ فرۆشت؟” وتی: “به‌ڵێ، به‌م بڕه‌”. په‌تڕۆس پێی وت: “بۆچی ڕێككه‌وتن ڕووحی په‌روه‌ردگار تاقی بكه‌نه‌وه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت پێیان له‌به‌رده‌رگایه‌، تۆش هه‌ڵده‌گرنه‌ ده‌ره‌وه‌”. یه‌كسه‌ر له‌به‌رپێی كه‌وت و مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و بینییان مردووه‌، هه‌ڵیانگرته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان. ئیتر ترسێكی گه‌وره‌ هاته‌ سه‌ر هه‌موو وارگه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان بیست.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 5:1-11 شێوەکاری؟؟؟