کردار 1:5-11
کردار 1:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیاوێک ناوی خه‌نه‌نیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی موڵكێكی فرۆشت. به ئاگاداریی ژنه‌كه‌ی به‌شێک له نرخه‌كه‌ی شارده‌وه و به‌شێكی هێنا و خستییه به‌رپێی په‌یامبه‌ران. په‌تڕۆس وتی: “خه‌نه‌نیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕووحی پارسا بكه‌یت و له نرخی زه‌وییه‌كه به‌شێكی بشاریته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بمایه بۆ خۆت نه‌ده‌مایه‌وه؟ كه فرۆشراش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خۆت نه‌بوو؟ ئیتر بۆچی ئه‌م كاره‌ت خسته دڵت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا”. كاتێ خه‌نه‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت. گه‌نجه‌كانیش هه‌ستان و كفنیان كرد، هه‌ڵیانگرت بۆ ده‌ره‌وه و ناشتیان. پاش نزیكه‌ی سێ كاژێر، ژنه‌كه‌ی هاته ژووره و نه‌یده‌زانی چی ڕوویداوه. په‌تڕۆس لێی پرسی: “پێم بڵێ: زه‌وییه‌كه‌تان به‌م بڕه فرۆشت؟” وتی: “به‌ڵێ، به‌م بڕه”. په‌تڕۆس پێی وت: “بۆچی ڕێككه‌وتن ڕووحی په‌روه‌ردگار تاقی بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت پێیان له‌به‌رده‌رگایه، تۆش هه‌ڵده‌گرنه ده‌ره‌وه”. یه‌كسه‌ر له‌به‌رپێی كه‌وت و مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه ژووره‌وه و بینییان مردووه، هه‌ڵیانگرته ده‌ره‌وه و له ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان. ئیتر ترسێكی گه‌وره هاته سه‌ر هه‌موو وارگه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان بیست.
کردار 1:5-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پیاوێک ناوی حەنانیا بوو، لەگەڵ سەفیرەی ژنی پارچە زەوییەکی فرۆشت. بە ئاگاداری ژنەکەی بەشێک لە پارەکەی بۆ خۆی هەڵگرت، ئەوەی مایەوە هێنای و خستییە بەرپێی نێردراوان. پەترۆس گوتی: «حەنانیا، بۆچی شەیتان دڵی پڕکردوویت، بۆ ئەوەی درۆ لەگەڵ ڕۆحی پیرۆز بکەیت و لە پارەی زەوییەکە بەشێک بۆ خۆت هەڵبگریت؟ ئایا نەتدەتوانی کێڵگەکە بۆ خۆت دابنێیت و نەیفرۆشی کاتێک کە هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئەوەت نەبوو نرخەکەی هەڵبگریت؟ ئیتر بۆچی لە دڵی خۆتدا ویستت ناپاکی بکەیت؟ تۆ درۆت لەگەڵ خەڵک نەکرد، بەڵکو لەگەڵ خودا.» کاتێک حەنانیا گوێی لەم قسەیە بوو، کەوت و مرد. هەموو ئەوانەی ئەمەیان بیست ترسێکی گەورەیان لێ نیشت. ئینجا چەند گەنجێک هەستان و کفنیان کرد، هەڵیانگرت بۆ دەرەوە و ناشتیان. پاش نزیکەی سێ کاتژمێر، ژنەکەی هاتە ژوورە و نەیدەزانی چی ڕوویداوە. پەترۆس لێی پرسی: «پێم بڵێ، زەوییەکەتان بەم بڕە فرۆشت؟» گوتی: «بەڵێ، بەم بڕە.» پەترۆسیش پێی گوت: «بۆچی ڕێککەوتن ڕۆحی یەزدان تاقی بکەنەوە؟ ئەوەتا ئەوانەی مێردەکەتیان ناشت لە بەردەرگان، تۆش هەڵدەگرن و دەتبەنە دەرەوە.» دەستبەجێ ژنەکە لەبەرپێی پەترۆسدا کەوت و مرد. کاتێک گەنجەکان هاتنە ژوورەوە و بینییان مردووە، هەڵیانگرت و لەتەنیشت مێردەکەی ناشتیان. ئیتر ترسێکی گەورە هاتە سەر هەموو کڵێسا و هەموو ئەوانەی ئەمانەیان بیست.