لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 15:1-23

ئه‌پیسۆس 15:1-23 PNTZS

بۆیه‌ كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارساكان، بێ وه‌ستان له‌ سوپاسكردندام له‌ پێناوتان، له‌ نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م. داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ. چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌، هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ باوه‌ڕدارین. كه‌ به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كان داینیشاند، له‌ سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووش. هه‌موو شتێكی خسته‌ ژێر پێیه‌كانی، له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكدا كردییه‌ سه‌ر بۆ وارگه‌، كه‌ له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له‌ هه‌موو شتێكدا پڕ ده‌كات.