ئەفەسۆس 15:1-23
ئەفەسۆس 15:1-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارسا‌كان، بێ وه‌ستان له سوپاسكردندام له پێناوتان، له نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م. داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ. چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له پارسا‌كاندا چییه، هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه بۆ ئێمه كه باوه‌ڕدارین. كه به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی له مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه له شوێنه ئاسمانییه‌كان داینیشاند، له سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره، به‌ڵكو له داهاتووش. هه‌موو شتێكی خسته ژێر پێیه‌كانی، له سه‌رووی هه‌موو شتێك‌دا كردییه سه‌ر بۆ وارگه، كه له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له هه‌موو شتێك‌دا پڕ ده‌كات.
ئەفەسۆس 15:1-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.