لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 4:2-13

ئه‌پیسۆس 4:2-13 PNTZS

خودا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ میهره‌بانی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشویستنه‌ مه‌زنه‌ی كه‌ خۆشیویستین، ئێمه‌ كه‌ به‌ گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح به‌ به‌خشش ڕزگارتان بووه‌ له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات. چونكه‌ به‌ به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاریی خودایه‌، له‌ كردار نییه‌، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات. چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین. بۆیه‌ وه‌بیرتان بێته‌وه‌، ئێوه‌ له‌ جه‌سته‌دا له‌ نه‌ته‌وه‌كان بوون، پێتان ده‌ووترا خروسه‌نه‌بڕاو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا خروسه‌بڕاو، ئه‌وه‌ی له‌ جه‌سته‌دا به‌ ده‌ست كراوه‌، ئه‌و كاته‌ بێ مه‌سیح بوون، له‌ هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه‌ بوون و له‌ په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له‌ جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون. به‌ڵام ئێوه‌ ئێستا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه‌ پێشتر دوور بوون، به‌ خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه‌.