لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 4:1-14

عیبڕانییه‌كان 4:1-14 PNTZS

بووه‌ته‌ مه‌زنتر له‌ فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به‌ میرات بۆ مایه‌وه‌ له‌وان باشتره‌. چونكه‌ خودا چ جارێک به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”؟ هه‌روه‌ها: “من ده‌بمه‌ باوكی و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ڕۆڵه‌م”؟ هه‌روه‌ها كاتێ نۆبه‌ره‌ ده‌هێنێته‌ جیهان، ده‌فه‌رمووێ: “با هه‌موو فریشته‌كانی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. له‌ باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌فه‌رمووێ: “فریشته‌كانی كردۆته‌ با وڕاژه‌وانانی بڵێسه‌ی ئاگر”. به‌ڵام له‌ باره‌ی ڕۆڵه‌كه‌: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه‌، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه‌. حه‌زت له‌ بێتاوانی بوو و ڕقت له‌ خراپه‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ خودا خوداوه‌ندت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”. هه‌روه‌ها: “تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زه‌ویت دامه‌زراندووه‌، ئاسمانانییش ده‌ستكردی تۆن. ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن. وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه‌ و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”. ئایا خودا چ جارێک به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌: “له‌ لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟” ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ عیبڕانییه‌كان 1:4-14 شێوەکاری؟؟؟