عیبرانییەکان 4:1-14
عیبرانییەکان 4:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بووه‌ته مه‌زنتر له فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به میرات بۆ مایه‌وه له‌وان باشتره. چونكه خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”؟ هه‌روه‌ها: “من ده‌بمه باوكی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م”؟ هه‌روه‌ها كاتێ نۆبه‌ره ده‌هێنێته جیهان، ده‌فه‌رمووێ: “با هه‌موو فریشته‌كانی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. له باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌فه‌رمووێ: “فریشته‌كانی كردۆته با وڕاژه‌وانانی بڵێسه‌ی ئاگر”. به‌ڵام له باره‌ی ڕۆڵه‌كه: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه. حه‌زت له بێتاوانی بوو و ڕقت له خراپه‌بووه‌وه، بۆیه خودا خوداوه‌ندت له سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه داینای، به ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”. هه‌روه‌ها: “تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له سه‌ره‌تاوه زه‌ویت دامه‌زراندووه، ئاسمانانییش ده‌ستكردی تۆن. ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن. وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”. ئایا خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟” ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له داهاتوو ڕزگاری به میرات ده‌گرن!.
عیبرانییەکان 4:1-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر. ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾؟ هەروەها: ﴿من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾؟ دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت: ﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾ لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ: ﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن، خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾ بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: ﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾ هەروەها: ﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن. وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾ ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: ﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت﴾؟ ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟