وه‌رن ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، بگریێن و شیوه‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی به‌سه‌رتان دێت. سامانتان ڕزیو بوو، به‌رگتان مۆرانه‌ی لێدا، زێڕ و زیوتان ژه‌نگی دا، ژه‌نگه‌كه‌شیان گه‌واهیتان له‌سه‌ر ده‌دات، وه‌ک ئاگر جه‌سته‌تان ده‌خوات! له ڕۆژانی پایان گه‌نجینه‌تان بۆ خۆتان كۆكرده‌وه. ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی له كێڵگه‌كانتان دروێنه‌یان كردووه و نه‌تانداوه، دژی ئێوه هاوار ده‌كات. هاواری سه‌پانانیش گه‌یشته گوێی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. له‌سه‌ر زه‌وی به سه‌ڵته‌نه‌ت و چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وه‌ک دابه‌ستی بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین ڕاگرتووه. بێتاوانتان حوكم دا و كوشتتان، كه به‌رهه‌ڵستیتان ناكات! بۆیه برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت. ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه. برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه. برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه قسه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه. به‌ڵام برایانم، پێش هه‌موو شتێک، سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان و نه به زه‌وی و نه به شتی دیكه. به‌ڵكو با به‌ڵێتان به‌ڵێ بێت و نه‌خێرتان نه‌خێر بێت، نه‌وه‌ک بكه‌ونه ژێر تاوانباركردن. كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه؟ با به په‌سنی بڵێت. كامه‌تان نه‌خۆشه؟ با پیرانی وارگه بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن. نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت. بۆ یه‌كتری دان به گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره. ئیلییا مرۆڤێک بوو وه‌ک ئێمه ئازاری ده‌چێژت، نوێژی كرد تاكو باران نه‌بارێت، ئیتر سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌باری. جارێكی دیكه نوێژی كرده‌وه، ئاسمان بارانی دا و زه‌ویش به‌رهه‌می دا. برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له ڕه‌وا چه‌واشه كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه، با بزانێت ئه‌وه‌ی گوناهبارێک له ڕێگای گومڕایی بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌روونێک له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و زۆر گوناهیش داده‌پۆشێت.
یاقوو 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 1:5-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان