په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له ده‌سته‌ڕاستم دانیشه. تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”. په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له سیهیۆنه‌وه ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت. گه‌له‌كه‌ت له ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به ئاراییشتێكی پارساوه له منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه، تۆ شه‌ونم له گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت. په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه و پاشگه‌ز نابێته‌وه: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. په‌روه‌ردگارم له‌لای ڕاستته، له ڕۆژی تووڕه‌یی پاشایان وردوخاش ده‌كات. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا حوكم ده‌دات. خاكی به‌رینیان پڕ له ته‌رم ده‌كات. سه‌رۆكه‌كان وردوخاش ده‌كات. له ڕووباری ده‌م ڕێگا ده‌خواته‌وه. بۆیه سه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت.
په‌سنییه‌كان 110 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 110
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:110-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان