لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:110-7

زەبوورەکان 1:110-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له‌ ده‌سته‌ڕاستم دانیشه‌. تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”. په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له‌ سیهیۆنه‌وه‌ ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت. گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ ئاراییشتێكی پارساوه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت. په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه‌ و پاشگه‌ز نابێته‌وه‌: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. په‌روه‌ردگارم له‌لای ڕاستته‌، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی پاشایان وردوخاش ده‌كات. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا حوكم ده‌دات. خاكی به‌رینیان پڕ له‌ ته‌رم ده‌كات. سه‌رۆكه‌كان وردوخاش ده‌كات. له‌ ڕووباری ده‌م ڕێگا ده‌خواته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت.