لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 120

120
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 له‌ ته‌نگانه‌مدا هاوارم بۆ په‌روه‌ردگار هێنا، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات.
2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانم ده‌رباز بكه‌. له‌ لێوی درۆزن و له‌ زمانی فێلباز.
3 چیت پێده‌درێت، چیت بۆ زیاد ده‌كرێت، ئه‌ی زمانی فێڵباز؟
4 تیری تیژكراوی پاڵه‌وان، له‌گه‌ڵ پشكۆی خه‌ڵووزی دارگه‌ز.
5 وه‌ی به‌حاڵم چونكه‌ ئاواره‌ی مه‌شه‌كم. له‌ خێوه‌ته‌كانی قێدار نیشته‌جێم.
6 نیشته‌جێبوونم درێژه‌ی كێشا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ ئاشتییه‌.
7 من ئاشتیم، به‌ڵام كاتێ قسه‌ ده‌كه‌م، ئه‌وان شه‌ڕخوازن.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 120: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە