په‌سنییه‌كان 144
144
په‌سنیه‌كی داویده.
1 په‌روه‌ردگار پیرۆزه، تاشه‌به‌ردی منه، ئه‌وه‌ی مه‌شق به ده‌ستم ده‌كات بۆ شه‌ڕ، په‌نجه‌كانم بۆ جه‌نگ.
2 ئه‌و میهره‌بانی و په‌ناگامه. تاشه‌به‌رد و ده‌ربازكاره بۆم، قه‌ڵغانمه و پشتم به‌و به‌ستووه، گه‌له‌كانی خستووه‌ته ژێر ڕكێفم.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، مرۆڤ چییه تا بیناسی. كوڕی مرۆڤ چییه تا بیری لێ بكه‌یته‌وه؟
4 مرۆڤ له هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌كات. ڕۆژگاریشی وه‌ک سێبه‌رێكی تێپه‌ڕیوه.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاسمانه‌كه‌ت لێكبكه‌روه و وه‌ره خواره‌وه. ده‌ست بده چیاكان و دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
6 چه‌خماخه بده و دوژمنه‌كان په‌رت بكه. تیرت تێگره و بیانبه‌زێنه.
7 له به‌رزاییه‌وه ده‌ستت درێژ بكه. فریام بكه‌وه و ده‌ربازم بكه، له ئاوی زۆر و له ده‌ستی بێگانه.
8 ئه‌وانه‌ی به ده‌م قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، سوێندخواردنیان ساخته‌یه.
9 خودایه، په‌سنییه‌كی نوێت بۆ ده‌ڵێم. به ڕه‌بابه‌ی ده ژێیی په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.
10 بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری ده‌دات به پاشایان. ئه‌وه‌ی داویدی به‌نده‌ی خۆی له شمشێری به‌دكار ده‌رباز ده‌كات.
11 ده‌ربازم بكه و له ده‌ست بێگانه فریام بكه‌وه، ئه‌وانه‌ی به ده‌م قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، سوێندخواردنیشیان ساخته‌یه.
12 بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانمان له سه‌رده‌می لاوییان وه‌ک نه‌مامی گه‌شه‌كردوو بن. كچه‌كانمان وه‌ک ستونی داتاشراوی گۆشه‌ی كۆشک بن.
13 عه‌مباره‌كانمان پڕ بن له هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ک. مه‌ڕه‌كانمان یه‌كه‌و هه‌زار و به ده‌یان هه‌زار بن له‌نێو كێڵگه‌كانمان.
14 مانگامان ئاوس بێت. بێ هه‌ڵكووتانه سه‌ر و بێ هێرشكردن. شه‌قامه‌كانمان هاواری ته‌نگانه‌یان لێ نه‌یێت.
15 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ئاوای بۆ ببێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی بێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 144: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧