لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 145

145
ستایشێكی داویده‌.
1 به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ خودایه‌، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه‌ ناوت پیرۆز ده‌كه‌م.
2 هه‌موو ڕۆژێ‌ پیرۆزت ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ستایشی ناوت ده‌كه‌م.
3 په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسێكی زۆره‌، مه‌زنایه‌تی له‌ سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌.
4 نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن.
5 ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن، منیش له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌.
6 ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه‌ سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم.
7 یادی زۆریی چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن، په‌سنی بۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێن.
8 په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه‌، پشوودرێژه‌ و پڕ له‌ میهره‌بانیه‌.
9 په‌روه‌ردگار بۆ هه‌مووان چاكه‌، به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانیه‌تی.
10 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو كرده‌وه‌كانت سوپاس ده‌كه‌ن، خوداناسانت پیرۆزت ده‌كه‌ن.
11 ده‌رباره‌ی شكۆمه‌ندی پاشایه‌تیه‌كه‌ت ده‌دوێن، باسی پاڵه‌وانێتیی تۆ ده‌كه‌ن،
12 تاكو پاڵه‌وانێتیت زانراو بێت لای ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ها پایه‌به‌رزیی شكۆی پاشایه‌تیه‌كه‌ت.
13 پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌.
14 په‌روه‌ردگار پشتگیره‌ بۆ هه‌موو كه‌وتووه‌كان. ڕاستكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌ماونه‌ته‌وه‌.
15 چاوی هه‌مووان هیوای به‌ تۆیه‌، تۆش له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان ده‌ده‌یتێ.
16 ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه‌ و ئاره‌زووی هه‌موو زیندوویه‌ک تێر ده‌كه‌یت.
17 په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ڕێگاكانی باشخوازه‌، له‌ هه‌موو كرده‌وه‌وكانی میهره‌بانه‌.
18 په‌روه‌ردگار نزیكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕه‌وا لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.
19 ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌جێ‌ ده‌هێنێت كه‌ لێیده‌ترسن. گوێی له‌ هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات.
20 په‌روه‌ردگار هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ خۆشیان ده‌وێت، به‌ڵام هه‌موو به‌دكاران ته‌فروتونا ده‌كات.
21 ده‌مم به‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌ده‌وێ، با هه‌موو كه‌س ستایشی ناوی پارسای بكات تاهه‌تایه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 145: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە