چۆن ئاسک به په‌رۆشه بۆ ئاوی ڕووبار، گیانی منیش به په‌رۆشه بۆ تۆ، خودایه. گیانم تینووی خودایه، خوداوه‌ندی زیندوو. كه‌ی بێم و ڕووبه‌ڕووی خودا ببم؟ شه‌و و ڕۆژ فرمێسكه‌كانم بوون به خۆراكم، له كاتێكدا هه‌موو ڕۆژێک پێم ووترا: “كوا خوداكه‌ت؟”. هه‌ناوم ده‌توێته‌وه ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان. ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه. خودایه، گیانم غه‌مباره له ناخم، بۆیه یادت ده‌كه‌مه‌وه له زه‌ویی یوردنه‌نه‌وه، له چیاكانی حه‌رمۆنه‌وه، له كێوی میچعاره‌وه. قووڵایی بانگی قووڵایی ده‌كات، به ده‌م خوڕه‌ی تاڤگه‌كانته‌وه، هه‌موو شه‌پۆله‌كانت و ته‌وژمه‌كانت به‌سه‌رمدا كه‌وتوون. به ڕۆژ په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات، به شه‌ویش ستایشی ئه‌و له لای منه، نوێژێكه بۆ خودای ژیانم. خودا، كه تاشه‌به‌ری منه، پێی ده‌ڵێم: “بۆچی له یادت كردم؟ بۆچی به خه‌مه‌وه بچه‌وسێمه‌وه به ده‌ست دوژمنانم؟” به تێكشكانی ئێسقانه‌كانم ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن، به درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: “كوا خوداكه‌ت؟” ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه.
په‌سنییه‌كان 42 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 42
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:42-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان