په‌سنییه‌كان 57
57
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر ئاوازی: “مه‌فه‌وتێنه”. پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده كاتێ له به‌رده‌م شاول هه‌ڵات له ئه‌شكه‌وته‌كه.
1 له‌گه‌ڵم میهره‌بان به خودایه، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، چونكه گیانم په‌نا ده‌هێنێته به‌ر تۆ، په‌نا ده‌هێنمه به‌ر سێبه‌ری باڵه‌كانی تۆ، تا ئه‌م به‌ڵایه به‌سه‌ر ده‌چێت.
2 بۆ خودای هه‌ره‌به‌رز هاوار ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه مافه‌كانم ده‌پارێزێت.
3 له ئاسمانه‌وه ده‌نێرێت و ڕزگارم ده‌كات. ئه‌وانه ڕیسوا ده‌كات كه ڕاوم ده‌نێن. سیلاه. خودا میهره‌بانیه‌كه‌ی و ڕه‌واكه‌ی ده‌نێرێت.
4 گیانم له‌نێو شێرانه، له‌نێو ئه‌وانه ڕاده‌كشێم كه ئاده‌میزاد قووت ده‌ده‌ن، ددانه‌كانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژه.
5 خودایه، به‌سه‌ر ئاسماندا به‌رزببه‌وه، با شكۆی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بێت.
6 تۆڕیان ناوه‌ته‌وه بۆ پێیه‌كانم، گیانم په‌رێشانه. چاڵێكیان له پێشم هه‌ڵكه‌ند، به‌ڵام خۆیان تێی كه‌وتن. سیلاه.
7 دڵم جێكیره خودایه، دڵم جێگیره، گۆرانی و په‌سنی ده‌ڵێم.
8 ئه‌ی شكۆی من هه‌سته! ئه‌ی ڕه‌بابه و ئه‌ی عوود هه‌ستن! من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار من له‌نێو گه‌لان ستایشت ده‌كه‌م، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.
10 چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمانان، ڕه‌واكه‌ت ده‌گاته هه‌وره‌كان.
11 خودایه، به‌سه‌ر ئاسمانان‌دا به‌رزببه‌وه، با شكۆی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 57: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧