په‌سنییه‌كان 58
58
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر ئاوازی: “مه‌فه‌وتێنه”. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وایان، ئایا له ڕاستیدا به ڕه‌وا بڕیار ده‌ده‌ن؟ ئایا به‌ڕاستی حوكمی ئاده‌میزادان ده‌كه‌ن؟
2 به‌ڵكو له دڵه‌وه كار به خراپه ده‌كه‌ن، ده‌ستتان توندوتیژی له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ده‌دات.
3 به‌دكاران له نێو منداڵدانه‌وه گومڕان، له سكی دایكیانه‌وه وێڵن و درۆ ده‌كه‌ن.
4 ژه‌هریان وه‌ک ژه‌هری ماره. وه‌ک كۆره‌ماری كه‌ڕ كه گوێی خۆی داخستووه،
5 كه ئاوازی ئه‌فسونگه‌ران نابیستێت، هه‌رچه‌نده به شاره‌زایش ئه‌فسون بكه‌ن.
6 خودایه ددانیان له ده‌میان بشكێنه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار كه‌ڵبه‌ی شێران وردوخاش بكه.
7 با بتوێنه‌وه و وه‌ک ئاو بڕۆن. با تیره‌كانیان بشكێت كاتێ كه‌وان ڕاده‌كێشن.
8 وه‌ک لولپێچ كه ده‌توێته‌وه كاتێ ده‌ڕوات، وه‌ک منداڵی له‌بارچوو، با خۆر نه‌بینن.
9 پێش ئه‌وه‌ی مهنجهڵهكانتان هه‌ست به ئاگری دڕكه‌كان بكه‌ن، تووڕه‌یی خودا، چ ته‌ڕبن چ وشک ڕایانده‌ماڵێت.
10 خوداناس كه تۆڵه ده‌بینێت شاد ده‌بێت، پێی خۆی به خوێنی به‌دكار ده‌شوا.
11 ئینجا خه‌ڵكی ده‌ڵێن: “خوداناس به‌رهه‌می هه‌یه. خودایه‌ک هه‌یه كه دادگایی زه‌وی ده‌كات”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 58: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧