له ئیهوود دا خودا ناسراوه. له ئیسڕائیلدا ناوی مه‌زنه. كه‌پری له شالیمه، هه‌واری له سیهیۆنه. له‌وێ تیره گڕداره‌كان و قه‌ڵغان و شمشێر و جه‌نگه‌كانی تێك‌شكاند. سیلاه. تۆ ڕه‌وشه‌نی، له چیای جه‌رده‌كان به‌هێزتری. دڵپته‌وه‌كان ماڵیان به تاڵان چوو. خه‌وی خۆیان خه‌وتن، هیچ جه‌نگاوه‌رێک نه‌یتوانی ده‌ست بكاته‌وه. ئه‌ی خودای یاقوو به سه‌رزه‌نشتی تۆ، ئه‌سپ و سوار پێكه‌وه كه‌وتنه خه‌وێكی قووڵه‌وه. تۆ خۆت به‌سامیت. كێ له به‌رده‌مت ڕاده‌وه‌ستێت، له كاتی تووڕه‌ییت؟ له ئاسمانه‌وه حوكمت بیسترا. زه‌وی ترسا و كپ بوو. به هه‌ستانی خودا بۆ دادوه‌ری، بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو دڵنه‌رمه‌كانی زه‌وی. سیلاه. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه به ناوقه‌دته‌وه ده‌به‌ستیت. نه‌زر بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان بكه‌ن و به‌جێی بهێنن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری دان. دیاری پێشكه‌ش به سامناک بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ڕووحی سه‌رۆكه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نێت. سامناكه بۆ پاشاكانی سه‌ر زه‌وی.
په‌سنییه‌كان 76 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 76
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:76-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان