زەبوورەکان 17:119-24
زەبوورەکان 17:119-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه تاكو شته سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه له فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه. چونكه گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه. هه‌رچه‌نده سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه ڕاوێژكاره‌كانی منن.
زەبوورەکان 17:119-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.