ئاشکراکردن 9:7-17
ئاشکراکردن 9:7-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه و كاوڕه‌كه ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، به ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ڕزگاری هی خوداوه‌ندمانه، كه له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه و بۆ كاوڕه‌كه‌یه”. هه‌موو فریشته‌كان له ده‌وری ته‌خته‌كه ڕاوه‌ستابوون، پیره‌كان و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه به ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد، وتیان: “ئامین! ستایش و شكۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خوداوه‌ندمانه، تاهه‌تایه! ئامین!” دوایی یه‌كێک له پیره‌كان لێی پرسیم: “ئه‌م سپی پۆشانه كێن؟ له‌كوێوه هاتوون؟” منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له ته‌نگانه مه‌زنه‌كه‌وه هاتوون و جله‌كانیان به خوێنی كاوڕه‌كه شوشتووه و سپی كردووه. بۆیه له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت. ئیتر نه برسی ده‌بن و نه تینوو، نه هه‌تاو لێیان ده‌دات و نه گه‌رمی، چونكه كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خودا‌ش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه”.
ئاشکراکردن 9:7-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو، بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «ڕزگاری هی خودامانە، کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و هی بەرخەکەیە.» هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، دەیانگوت: «ئامین! ستایش و شکۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خودامانە، هەتاهەتایە! ئامین!» دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟» منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.» پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە. بۆیە «لەبەردەم تەختی خودان و شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت. ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو، نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر، چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات، خودا‌ش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.»