په‌سنییه‌كان 6
6
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه به ژێداره‌كان به شێوه‌ی شیمینیت. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به تووڕه‌ییت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه، به ڕق هه‌ستانت ته‌مێم مه‌كه.
2 به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه لاوازم. چاكم بكه‌وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه ئێسقانه‌كانم ده‌له‌رزن.
3 ده‌روونم زۆر په‌رێشانه، تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی؟
4 بگه‌ڕێوه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ژیانم ڕزگار بكه، به میهره‌بانیت ڕزگارم بكه.
5 چونكه یادكردنه‌وه‌ی تۆ له مه‌رگدا نییه. له بیری بێ‌بن كێ ستایشت ده‌كات؟
6 شه‌كه‌ت بووم له ئاخ هه‌ڵكێشانم! هه‌موو شه‌وێک نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسک ده‌كه‌م، جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م.
7 چاوه‌كانم له خه‌فه‌تان كز بوون، به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه پیر بوون.
8 ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه په‌روه‌ردگار گوێی له ده‌نگی گریانم بووه،
9 په‌روه‌ردگار گوێی له پاڕانه‌وه‌م بووه، په‌روه‌ردگار نوێژم وه‌رده‌گرێت.
10 هه‌موو دوژمنه‌كانم زۆر شه‌رمه‌زار و په‌رێشان ده‌بن، له‌ناكاو سه‌رشۆڕی دایان ده‌گرێت.
اکنون انتخاب شده:
په‌سنییه‌كان 6: PNTZS
هایلایت
به اشتراک گذاشتن
کپی

می خواهید نکات برجسته خود را در همه دستگاه های خود ذخیره کنید؟ برای ورودثبت نام کنید یا اگر ثبت نام کرده اید وارد شوید
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧