ئیشایا 4

4
1لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و
دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و
بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،
تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.
ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»
لقی یەزدان
2لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان#4‏:2 لقی یەزدان: نازناوە بۆ مەسیح کە لە نەوەی داودە.‏ دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل. 3جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون. 4پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە. 5ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت. 6بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.

اکنون انتخاب شده:

ئیشایا 4: KSS

های‌لایت

کپی

مقایسه

به اشتراک گذاشتن

None

می خواهید نکات برجسته خود را در همه دستگاه های خود ذخیره کنید؟ برای ورودثبت نام کنید یا اگر ثبت نام کرده اید وارد شوید