ئیشایا 18
18
قوڕبەسەری کوش
1قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،
ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە،
2پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،
بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان.
بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،
بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،
بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،
نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی.
3ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان و
نیشتەجێبووانی زەوی،
کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،
ببینن و
کە کەڕەنا لێدرا،
گوێ بگرن.
4یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:
«هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەم
وەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،
وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.»
5پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن و
کاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،
چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە و
لقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات.
6پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا و
بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،
بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن و
هەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن.
7لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،
لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،
گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،
نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،
بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن.
Nke Ahọpụtara Ugbu A:
ئیشایا 18: KSS
Mee ka ọ bụrụ isi
Mapịa
Lee anya n'etiti ihe abụọ
Kesaa
Ịchọrọ ka echekwaara gị ihe ndị gasị ị mere ka ha pụta ìhè ná ngwaọrụ gị niile? Debanye aha gị ma ọ bụ mee mbanye
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.