یۆحەنا کورتە باسێک
کورتە باسێک
یۆحەنای کوڕی زەبدی، برای یاقوب، ناسراو بە هەورەتریشقە، ماسیگر بوو لە جەلیل. دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی عیسا کە پەیوەندییەکی تایبەت و بەهێزی لەگەڵ هەبووە. وا باسی خۆی دەکات کە خۆشەویستی عیسا بووە (بڕوانە یۆحەنا 19:26). لە نزیکەی ساڵانی (85–90 ز.) لەدوای کاولبوونی ئۆرشەلیم، بەر لە دوورخستنەوەی بۆ دوورگەی پەتمۆس، بە سروشی ڕۆحی پیرۆز مژدەی شانشینی خودا و سەربوردەی ژیانی عیسای نووسییەوە.
یۆحەنا پەیامەکەی ئاراستەی ئەوانە دەکات کە تازە باوەڕیان هێناوە، هەروەها بۆ کەسانی بێباوەڕ کە بەدوای خودا دەگەڕێن، تاکو باوەڕ بهێنن: «ئەمانەی نووسراون تاکو باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.» (20:31). بۆ سەلماندنی پەیامەکەی حەوت پەرجووی (موعجیزە) عیسای هەڵبژاردووە:
1. گۆڕینی ئاو بۆ شەراب، لە شایی لە قانا (2:1-12).
2. چاککردنەوەی کوڕی کاربەدەستێکی پاشا (4:43-54).
3. چاککردنەوەی نەخۆشێک لە حەوزی بێتحەسدا (5:1-16).
4. تێرکردنی پێنج هەزار کەس (6:1-15).
5. ڕۆیشتن بەسەر ئاودا (6:16-21).
6. چاککردنەوەی کەسێکی بە زگماک نابینا (9:1-41).
7. زیندووکردنەوەی لەعازر (11:1-44).
هەروەها گرنگی بە مردنی مەسیح دەدات، چونکە نیوەی پەڕتووکەکە (لە بەشی 12–21) باسی دوایین شەش ڕۆژی ژیانی مەسیح دەکات. زۆربەی ئەو بابەتانەی یۆحەنا نووسیویەتی لە مزگێنیی نووسەرەکانی دیکەدا نەهاتووە.
Currently Selected:
یۆحەنا کورتە باسێک: KSS
Tya elembo
Share
Copy
Olingi kobomba makomi na yo wapi otye elembo na baapareyi na yo nyonso? Kota to mpe Komisa nkombo
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.