ئیشایا 15
15
سروشێک سەبارەت بە مۆئاب
1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:
عار لە مۆئاب وێران بوو،
لە یەک شەودا کاول بوو!
قییر لە مۆئاب وێران بوو،
لە یەک شەودا کاول بوو!
2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی#15:2 مەبەست لە پەرستگای بتپەرستانە، نەک پەرستگاکەی یەزدان. سەرکەوت،
بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،
مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.
هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و
هەموو ڕیشێک تاشراون.
3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش#15:3 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە. دەپۆشن،
لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی
هەموو شیوەن دەکەن
بەخوڕ دەگریێن.
4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،
دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.
لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن
گیانیان دەلەرزێت.
5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،
هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،
هەتا عەگلەت شەلیشیا.
بە گریانەوە
لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،
لە ڕێگای حۆرۆنایم
هاواری شکست بەرز دەکەنەوە.
6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،
گیایەکەش سیس بوو،
لەوەڕگا نەما و
سەوزایی نەما.
7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان
هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.
8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،
واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،
واوەیلای لە بیری ئێلیمە.
9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،
بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،
شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و
بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.
Nke Ahọpụtara Ugbu A:
ئیشایا 15: KSS
Mee ka ọ bụrụ isi
Mapịa
Lee anya n'etiti ihe abụọ
Kesaa
Ịchọrọ ka echekwaara gị ihe ndị gasị ị mere ka ha pụta ìhè ná ngwaọrụ gị niile? Debanye aha gị ma ọ bụ mee mbanye
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.